لە ڕۆژی شەممەوە هێڵی ئەنتەرنێت ڕادەگیرێت
(0) /
ڕوانگە ـ دیلان ڕەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ، ڕایگەیاند:"بەهۆی دەستپێکردنی خولی دوەمی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 12 لەڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوەوە لەڕۆژانی تاقیکردنەوەکاندا بۆماوەی دوو کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.
وەزارەتی پەروەردە بەنوسراوی فەرمی داوای لەوەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن کردوە لەڕۆژانی تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی پۆلی 12دا هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕابگرن.
لەڕۆژی 17ى مانگەوە تاوەکو ڕۆژی دوى مانگی داهاتوو بەهۆی دەستپێکردنی خولی دوەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12وە لەو ڕۆژانە تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت لەکاتژمێر شهشى سەرلەبەیانییەوە تاوەکو کاتژمێر ههشت هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن.
ڕاگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەئامانجی ڕێگریکردن دەبێت لەگزییو هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە.

تێبينيێك بنێرە: