وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئێستا هیچ هێزێكی ئەمەریكی لە عێراقدا بوونی نییە

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق ئەمریکا


Aug 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگه ـ وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:"ئێستا هیچ هێزێكی ئەمەریكی لە عێراقدا بوونی نییە، ئەوەی هەیە راوێژكاری سەربازین و لەژێر چەتری هێزەكانی هاوپەیمانانن، ئەو راوێژكارانەش پابەندكراون بە بڕیارەكانی كۆمیتەیەكی باڵای سەربازییەوە

وتیشی:" بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانانیان دواخراوه‌و، وادەی دواخستنەكەش دیاری نەكراوە.
.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد:"لە چەند مانگی رابردوودا لیژنەی باڵای سەربازی كاری كردووە لەسەر هەبوونی مەترسییەكانی داعش بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بنەمایە وادەی كۆتایی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان دیاری بكرێت، بەدڵنیاییەوە لە كاتی نەمانی مەترسییەكان كۆتایی بە ئەركی راوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمانان لەسەر خاكی عێراق دەهێنرێ.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاشکرایشیکرد:"نزیك بووین لە رێككەوتنی كۆتایی، بەڵام بەهۆی ئەو پێشهاتە ئەمنییانەی كە ئەم دواییە لە عێراق و ناوچەكە هاتنە پێشەوە، بڕیاری كۆتاییهێنان بە ئەركی راوێژكاری هێزەكانی هاوپەیمانانیان دواخست.