شاندێکی عێراق بۆ وردبینی لیستی مووچە سەردانی هەرێم دەکەن
(0) /
ڕوانگە ـ بۆ جارێکی دیکە شاندێکی عێراق کە لە لیژنەیەکی ١٥ کەس پێکهاتووە، بۆ وردبینیکردن لە لیستی مووچە و داهات و خەرجی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
بەپێی نوسراوێک کە واژووی د.عامر سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراقی لەسەرە، بە ژمارە (٢١٩٠٠) دوێنێ پێنج شەممە ١٥ی ئابی ٢٠٢٤ دەرچووە و ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە، تێیدا هاتووە" لیژنەیەکی ١٥ کەسی پێکهێندراوە بۆ تا سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی وردبینیکردن لە لیستی مووچە و خەرجی و داهاتەکانی هەرێم، بەپێی یاسایی بودجەی گشتی عێراق".
ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ئێستادا لە ناوەڕاستی مانگی ئابداین، بەڵام هێشتا مووچەخۆران مووچەی مانگی تەموزیان وەرنەگرتووە.
تێبينيێك بنێرە: