بە تۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دزی کۆمەڵایەتی سلێمانی


Aug 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوەو لە سەرسكاڵای هاوڵاتییەك تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی بڕێك پارەی لێدزراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەماوەیەکی کەمداو هەمان رۆژ دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو بڕەپارەیەدا كە تۆمەتبار بردبووی .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:" لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ع،م لەدایكبووی 1983 بەناسنامەكورد و دانیشتووی شاری سلێمانی ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسی سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا .