ڕەوەند مەلا مەحمود: حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە

(0) / / عێراق / کەرکوک ڕەوەند مەلا مەحمود ڕوانگە


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە، هەموویان بەشدارن تیایدا”.

باسی لەوەشکرد، “دەبێت تەنها بیر لەوە بکەینەوە کە پێکەوەژیان بپارێزین و پێداویستییەکانی پشتیوانیکردن لەو حکومەتە خۆجێییە فەراهەمبکەین”.

رەوەند مەلا مەحمود، وتیشی، “دەبێت هەوڵبدەین گرفتەکانی کەرکوک لەڕووی خزمەتگوزاری و ئابوریییەوە چارەسەربکرێن و گەندەڵی نەمێنێت و لایەنی ئەمنیی شارەکە بەهێزبکرێت”.