سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کارەبا سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید


Aug 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە -  سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە محەمەد نوری عەبد، رەبە سەرۆکی لیژنەی کارەبا و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەران.

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 19-8-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو،  سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کەرتی کارەبا.

 ئاماژەیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی ژێرخان و هەمەچەشنکردنی سەرچاوەی وزە بەتایبەتی وزەی نوێبووەوە، سەرەڕای پاڵپشتیکردن لە دامەزراندنی پڕۆژەی نوێی بەرهەمهێنان تا کارەبای تەواو بۆ وڵات دابینبکرێت و خواستی هاووڵاتیان بەدیبهێنرێت.

لەلای خۆیەوە محەمەد نوری عەبد رەبە کورتەیەکی پێشکەش بە بەڕێز سەرۆك کۆمار کرد سەبارەت بە کارەکانی لیژنەکەی پەرلەمان و رۆڵی لە پاڵپشتیکردنی کەرتی وزە و کارەبا و باشترکردنی بەرهەمهێنانی لە وڵاتدا.