بەهۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک خاوەنی باغێک لە کەلار دەستگیردەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار


Aug 20, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەهۆی گیان لەدەستدانی کرێکارێک لەکاتی بیرکەندندا، خاوەنی باغێک لە کەلار دەستگیردەکرێت.

 عەقیدی مافپەروەر،علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان،ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ دووشەمە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی "کریم محمود ڕسول" لەدایکبووی1966 دانیشتووی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار دەگەیەنرێتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەنێو باغێک لەنزیک ناوچەی پیشەسازی کەلار بیری کەندوە لەنێو بیرەکە کارەبا گرتویەتی وگیانی لەدەستداوە

عەقیدی مافپەروەر،علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاشکرایکرد:" لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 خاوەنی باغەکە بەندکراوە و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.