ئەنجومەنی وەزیران هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی سێ پرسی گرنگەوە دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچە


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، گفتوگۆ لەبارەی سێ پرسی گرنگەوە دەکرێت.

وابڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێته‌وه‌و به‌وته‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمیش جگه‌ له‌موچە، دوو پرسی دیکەش تاووتوێدەکرێت‌

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ڕاگەیاند، "بەشی زۆری گفتوگۆکانی کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، لەسەر چاودێری دارایی‌و دۆخی دارایی‌و کاری هەردوو دیوانی چاودێری هەولێرو بەغدا دەبێت.

وتیشی:"هەر لەکۆبونەوەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاووتوێدەکرێت.

پێشەوا هەورامانی ئاماژەی بەوەشکرد:"لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا ڕاپۆرتی گەنمی جوتیاران‌و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵی دەخرێتەڕوو.
.