سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کەلار


Aug 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز ماوریسیۆ کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو.

لەدیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 21-8-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو،  سەرۆك کۆمار جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری هاوبەش کردەوە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکان. هەروەها ستایشی رۆڵی باڵیۆز کریکانتی کرد لەم بوارەدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتویدا.

لەلای خۆیەوە،  کریکانتی سوپاسی هەوڵ و پشتیوانییەکانی فەخامەتی سەرۆك د.لەتیف جەمال رەشید-ی کرد بۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست.