پارێزگارى سلێمانى چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکر


Aug 22, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پارێزگاری سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامودەزگاکان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بڕیارە ڕۆژی 20ى تشرینی یەكەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەبچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-8-2024، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دامودەزگاکان و حزبە سیاسییەکانی کوردستان لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تیایدا هاتووە سەرجەم دامەزراوە حکومییەکان بێلایەن دەبن لە بانگەشەى هەڵبژاردن و هیچ پێداویستیەک لەبەرژەوەندى کاندید و حزب بەکار ناهێنن.

لە بەشێکى دیکەى بڕیارەکاندا هاتووە، سەرۆکایەتىشارەوانى  بە هەماهەنگى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رێنمایى پێویست بۆدیاریکردنى هەڵمەتى بانگەشە دەردەکەن و دەبێت سەرجەم لایەنەکان پابەندى رێنماییەکان بن.