داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و راسته‌قينه‌يه لەسەر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه
(0) /
ڕوانگە - ئەمڕۆپێنج شەممە، نێچيرڤان بارزانى،سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جه‌نه‌راڵ كيڤن ليهى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى،کۆبونەوە و لەو کۆبونەوەیەدا هەردولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی؛ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و راسته‌قينه‌يه لەسەر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان "هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و راسته‌قينه‌يه و به په‌لاماره‌كانى له عێراق و سووريا، هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وام له ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى به‌رده‌واميى ئه‌رکی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و هاريكاريى هاوبه‌شى سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هاوپه‌يماناندا كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دڵنيابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش."
هەر لەوکۆبونەوەیەدا هەردولا هەنگاوەکانی پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌یان تاوتوێکرد و داكۆكى له سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرا.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان موكوڕه له سه‌رخستنى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنى ته‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌مى، هه‌روه‌ها ستايشى هاريكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌كه كرد.
.

تێبينيێك بنێرە: