بە ڕێنمایی سەرۆك کۆمار مینحەی دارایی بەسەر خوێندکارانی زانکۆکانی تکریت و دیالەدا دابەشدەکرێت
(0) /
ڕوانگە - بە رێنمایی سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، کۆلێژی زانست لە زانکۆی دیالە بەئامادەبونی نوێنەری سەرۆك کۆمار رێوڕەسمێکی دابەشکردنی مینحەی دارایی بەسەر خوێندکاراندا رێکخست.
لە رێوڕەسمەکەدا، د.زیاد خەڵەف خەلیل جبوری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لە سەرۆکایەتی کۆمار سڵاوی سەرۆك کۆماری گەیاندە رۆڵەکانی دیالە بەتایبەتی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ.
هەروەها د.زیاد جبوری بە نوێنەرایەتی سەرۆك کۆمار، ئامادەی رێوڕەسمی دابەشکردنی مینحەی دارایی بەسەر خوێندکارانی زانکۆی تکریت بوو. لەو رێوڕەسمەدا جەختیکردەوە لەسەر گرنگیدانی سەرۆك کۆمار بە توێژی خوێندکاران بەوپێیەی بناغەن بۆ داهاتووی وڵات.
د.جبوری ئاماژەی بەوەدا، سەرۆك کۆمار هەموو هەوڵێك دەخاتەگەڕ بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی خوێندن لە عێراقدا و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی زانکۆکان، کە کۆڵەکەیەکی گرنگن لە پرۆسەی بنیاتنانی عێراقی نوێدا.
لای خۆیانەوە مامۆستایان و خوێندکارانی هەردوو زانکۆکە، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بایەخپێدانی بەڕێز سەرۆك کۆمار بە پرۆسەی پەروەردە و فێربون دەربڕی، هاوکات هەوڵەکانی بەڕێزیان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەمیان بەرزنرخاند.
هەروەها خوێندکاران جەختیانکردەوە، دەخوازن باشترین ئەنجامی خوێندن بەدەستبهێنن لەپێناو بەهێزکردنی پێگەی زانستی و کولتوریی عێراق.

تێبينيێك بنێرە: