تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکانی  هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم تورکیا بوردومان کوردستان


Aug 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بۆردومان و داگیرکارییەکانی تورکیا، لەناو خاکی هەرێمی کوردستان درێژەیان هەیە و لەوچوارچێوەیەشدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی تورکیا، لەێگەی فڕۆکەی شەڕکەرەوە چەند شوێنێکی لە ناوچەی شینکایەتی سنووری شارۆچکەی ماوەت لەشارباژێڕ بۆردومان کردەوە.

ئەم بوردومانەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە، بەهەمان شێوە تورکیا بەفڕۆکە هێرشی کردۆتەسەر باسکی قەلێ لە سنوری گوندی گەڵاڵە.

بەگوێرەی ئەوزانیاریانەی کە تائێستا بڵاوکراونەتەوە، بۆردومانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆش هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی زۆری ماددی هەبووە و هەروەها بووەتەهۆی ترساندنی خەڵکی ناوچەکە.