پەیمانگەیەکی پیشەیی ئینگلیزی لە قەزای کفری دەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان پێنجوێن


Aug 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری ناوچەکە و ڕەخساندنی هەلی زیاتری خوێندن بۆ خوێندکارانی سنوری ئیدارەی گەرمیان، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، پەیمانگایەکی ٥  ساڵی لە قەزای کفری دەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پەیمانگەیەکی ٥ ساڵی لە قەزای کفری  دەکاتەوە بە ناوی پەیمانگەی پیشەیی کفری/ خوێندنى ئینگلیزی، قوتابیان و خوێندکارانى دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین داواکاری  پێشكەش بكەن بەپێى ئەو مەرج و پێوەرانەی کە دانراون:

١-  وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین كۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزی دەبێت.

٢- شەست (٦٠) قوتابی و خوێندکار وەردەگیرێت.

٣- خوێندنی پەیمانگە لەم پسپۆڕى و بەشانە پێک
دێـت:
•  بازرگانى
• گەشتوگوزار
• دیزاین
• کۆمپیوتەر

٤- قوتابی و خوێندکارى پێشكەشكار لە ھەر
بەشێك وەربگیرێت مافی گۆڕینی بەشەكەی نابێت.

٥- ساڵی یەكەمی خوێندن لە پەیمانگە تەنھا ساڵی فێركردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.

٦- پرۆگرامەكانی پسپۆڕى و بەشەکانی لە سەرەوە ئاماژەپێکراو لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێ دەكات.

٧- پێشکەشکردن لە ڕێکەوتى ۲۱ ی ۸ ی ۲۰۲٤ دەست پێ دەکات وە لە ڕێکەوتى ٥ ی ۹ ی ۲۰۲٤ کۆتایی دێت.

٨- قوتابى دەبێ سەردانى قوتابخانە و خوێندنگەى خۆى بکات بۆ وەرگرتنى وشەى بەکارهێنەر (username) و وشەى تێپەڕ