پەرلەمانتارێک دەڵێت پەرلەمانی عێراق وەک مردووی لێهاتووە

(0) / / ئاسیا / عێراق


Jun 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە موجامەلە و ڕێکەوتنی سیاسی بووەتە هۆی ئەوەی پەرلەمان وەک مردووی لێبێت و ئەوەش کاریگەری نەرێنیی لە سەر هاووڵاتیان درووست کردووە.

مونا غەرابی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە لە وەرزی نوێی یاسادانان پەرلەمان تەنیا یەک دانیشتنی بەپەلەی کردووە و تا ئێستاش نەیتوانیوە لێپرسینەوە لە هیچ وەزیر و بەرپرسێکی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بکات.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو بارودۆخە کاریگەری نەرێنیی لە سەر شەقام و هاووڵاتیان هەبووە و پەرلەمان بووەتە دامەزراوەیەک کە تووشی شەلەل بووەتەوە و وەک مردووی لێهاتووە./.