رێكخراوی جاسەنە: تیرۆركردنی رۆژنامەنوسان، هیچ پاساوێك هەڵناگرێت
(0) /
ڕوانگە - لە ڕاگەیێنروێکدا رێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا، ئیدانەی هێرشەکەی ئەمڕۆی تورکیا دەکات بۆسەر ژمارەیەک ڕۆژنامەنوس لە قەزای سەیدسادق.
هەر لەو ڕاگەێنراوەدا، ڕێکخراوی جاسەنە، ئاماژەبەوەشدەکات
بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكەین و بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەزانین بۆ سەر كاری رۆژنامەوانیو ئازادی رۆژنامەوانیی، لەكاتێكدا ئەو رۆژنامەنوسانە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوونو تیرۆركردنیان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
دەقی ڕاگەێنراوەکەی ڕێکخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا.
ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشێكی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی رۆژنامەنووسان لە سنوووری شارەزوور، دوو رۆژنامەنوس بە ناوەكانی (گوڵستان تاراو هێرۆ بەهادین) كە رۆژنامەنوسی سەر بە كۆمپانیای چەتر بۆ كاری میدیایی بوون، شەهید بوونو رۆژنامەنوسێكی دیكەش برینداربووە.
رێكخراوی جاسەنە، بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكاتو بە هەڕەشەیەكی مەترسیداری دەزانێت بۆ سەر كاری رۆژنامەوانیو ئازادی رۆژنامەوانیی، لەكاتێكدا ئەو رۆژنامەنوسانە سەرقاڵی كاری پیشەیی خۆیان بوونو تیرۆركردنیان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
هەربۆیە؛ رێكخراوی جاسەنە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی عیراقو هەرێمی كوردستان دەكەین، چیتر لەبەرامبەر ئەم پێشێلكارییە بەردەوامانەی سەروەری عیراق بێدەنگ نەبنو هەڵوێستی روونو راشكاویان هەبێت لەپێناو پاراستنی ژیانی هاونیشتیمانیانو شكۆی وڵاتدا.
رێكخراوی جاسەنە بۆ ئازادی بیروڕاو میدیا
23ی ئابی 2024

تێبينيێك بنێرە: