ئۆتۆمبێلێک مێرد مناڵێک دەشێلێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان هاتوچۆ


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەگەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنترۆڵ لەدەست دەدات، خۆی دەکێشێت بە مارکێتێکدا و مێرد منداڵێک دەشێلێت

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە"  شەوی ڕابردو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا تکسۆن لەگەڕەکی جوتیاران کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە مارکێتێکدا مێرد مناڵێکی شێلاوە و بەسەختی برینداریکردوە

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"
بریندارەکە لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٢ەو، لەئێستادا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.