شێرکۆجەودەت: گەندەڵییەکی زۆر لە لیستی مووچەدا هەیە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە گەندەڵی شێرکۆ جەودەت


Aug 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - دکتۆر شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" هۆکاری ڕێک نەکەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران، بێگومان حکومەتی هەرێمە، چونکە مانگانە حکومەتی هەرێم ناوی زیاتر دەخاتە سەر لیستی مووچە و هەروەها گەندەڵییەکی زۆر لە لیستی مووچەدا هەیە و بەغدا کاتێک وردبینی لیستی مووچەدەکات ئەم گەندەڵیانە ئاشکرادەکات، بۆیە دەبێتە بیانو بەدەست بەغداوە بۆئەوەی کە خەرجکردنی مووچە دوابکەوێت، بۆیە گرفتەکە لای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمە.

وتیشی:"  ئەو ناوانەی کە ئێستا حکومەتی هەرێم زیادی کردون بۆسەر لیستی مووچە، کەسانێکن کە کادیر و کەسانی تایبەت بەخۆیانن و دەیانەوێت بیانخەنە جێگەی ناوە وەهمییەکان و ئەوکەسانەی کە بەنایاسای ناویان لە لیستی مووچەدا هەبووە.

دکتۆر شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕونیکردەوە:" دواکەوتنی مووچە دۆخێکی کارەساتباری بەسەر میللەتدا هێناوە و دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم،تەسلیم بێت بۆ طەوطین و  پێدانی زانیاری پێویست لەسەر مووچە خۆران و فەرمانبەرانی هەرێم، بۆئەوەی بەغداد حیسابی بانقیان بە طەوطین لە بانکی حکومی عێراقیدا بۆبکاتەوە و کێشەی ناوی وەهمی و نایاسای لەوڕێگەیەوە کۆنترۆڵبکرێت و مووچە مانگانە لەکاتی خۆیدا بگاتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

دکتۆر شێرکۆ جەودەت پەرلەمانتاری پێشووی یەکگرتوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایشیکرد:" دواکەوتنی مووچە زیانی گەورە بە خەڵک و مووچەخۆرانی هەرێم دەگەیەنێت، بەڵام لەبەرامبەردا ئەم دواکەوتنە قازانجەکەی تەنها بۆ  گەندەڵکاران و مووچەخۆری وەهمی و بزنسکارانە بەتەنها.