رێگای کەسنەزان-گۆمەسپان نۆژەندەکرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەسنەزان گۆمەسپا


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

بەبڕیاری دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن رێگای کەسنەزان تاوەکو دەربەندی گۆمەسپان کە بە رێگای هەولێر کۆیە ناسراوە، نۆژەندەکرێتەوە.

لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، و بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت، لەئێستادا کارکردن بەشێوەیەکی چڕ لە رێگای کەسنەزان تاوەکو دەربەندی گۆمەسپان دەستی پێکردوە، کە رێگایەکی سەرەکی هاتوچۆی هاوڵاتیانە.

تێچوی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە کە بڕی زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، رێگاکە ١٥ کم دەبێت و کاری قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوە بۆ رێگاکە دەکرێت و لەلایەم تیمەکانی چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی هەولێرەوە ئەنجامدەدرێت.

رێگای کەسنەزان-دەربەندی گۆمەسپان بەرێگایەکی سەرەکی ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لە سنورەکە دادەنرێت، بەتایبەت ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لەنێوان ھەولێر-کۆیە و ھەولێر-سماقوڵی.