بەڕووداوی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتووچۆ


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەرێگای نێوان ناحیەی رزگاریی و ناحیەی سەنگاو، بە روداوێکی  هاتوچۆی جۆری وەرگەڕاندا کەسێک  گیانی لەدەستدا.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند:"بەیانی ئەمڕۆ (یەکشەمە) ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا لەسەر ڕێگای نێوان ناحیەی ڕزگاری و ناحیەی سەنگاو ئۆتۆمبێلێکی جۆری  تۆیۆتا کرۆلا بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری هاتووە لەنزیک  گوندی زەرد کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە بەهۆەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ئاشکرایشیکردووە:"
ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبوی ١٩٧١ـە، لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستی پێکردووە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە.