شەقامێکی نوێی دوو سایدی له کەلار دروست دەکرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار قیرتاوکردن


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/8/25 بەئامادەبونی سەرۆکی شارەوانی کەلار، ئەکرەم ساڵح و ستافی ئەندازیاری شارەوانی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی نوێی دوو ساید چووە بواری جێبەجێکردنەوە .

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، بڵاویکردەوە:"شەقامەکە لەچوار ڕیانی کەلاری کۆن دەست پێدەکات تاوەکو دەگاتە سەر شەقامی سەرەکی (کەلار / ڕزگاری ) .

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"
درێژی شەقامەکە (٥٠٠)مەترە و بەپانی (٢٠) مەتر بەشێوەی دووساید دروست دەکرێت و بەتەواوبونی کارئاسانی بۆ جوڵەی هاتوچۆی هاوڵاتیان و جوڵەی ئوتۆمبیل دەکات.