جەمال کۆچەر: حکومەتی هەولێر و بەغدا لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە جیدی نین

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا لەوە دەترسێت بەوە تۆمەتبار بکرێت کە بە بێ بەرامبەر پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.

جەمال کۆچەر ڕایگەیاند کە ئەگەر سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ڕوانەکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بدات وەزیری دارایی بە ناچاری دەبێت جێبەجێی بکات.

ناوبراو وتی کە ئەگەر وەزیری دارایی عێراق ڕێگری لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم بکات حکومەتی هەولێر نابێت بێدەنگ بێت و وەزیری دارایی عێراق لە برسیکردنی خەڵکی هەرێم بەردەوام بێت، هەر بۆیە پێویستی بەوە هەیە حکومەتی هەرێم و ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق هەڵوێست وەربگرن.

جەمال کۆچەر وتی کە هەر دوو حکومەتی هەولێر و بەغدا لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە جیدی نین و هاووڵاتیانیش لە نێوان ئەواندا بوونەتە قوربانی./.