لەسەر سکاڵای مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، ڕۆژنامەنوسێک دەدرێت بە دادگا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار گۆڕان ڕۆژنامەنوس مەریوان ڕەحیم ئیبراهیم


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لە سەر بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، لەلایەن مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ڕۆژنامەنوسێک  تۆماردەکرێت و بە فەرمانی دادوەر بۆ ماوەی چەند ڕۆژ دەسبەسەردەکرێت و باژێڕوانی مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لەکەلار، بۆ ڕوانگە، ڕایدەگەیەنێت: ئێمە بزوتنەوەیەکین بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی دروستبوین و ئەو ڕۆژنامەنوسە بابەتێکی لەسەربەرپرسێکی بزوتنەوەکەمان بڵاوکردۆتەوە و ئامادەنەبووە ناوی ئەوبەرپرسەمان پێبڵێت بۆیە سکاامان لەدژی تۆمارکردووە.

مەریوان ڕەحیم ئیبراهیم، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" ئەو ڕۆژنامەنوسە پێشوتر سەر بەبزوتنەوەی گۆڕان بووە، بۆیە داوای لێدەکەین ناوی ئەو بەرپرسەمان بۆ ئاشکرابکات بۆئەوەی بەپی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.

وتیشی:" ئێمە سکاڵامان تۆمارکردووە و دەمانەوێت ناوی ئەوبەرپرسە ئاشکراببێت بۆئەوەی بتوانین لەوڕێگەیەوە هەمووئەوبەرپرسانەی دیکەش بدەین بە دادگا کە کاری نایاسای ئەنجام دەدەن.

مەریوان ڕەحیم ئیبراهیم، باژێروانی مەکۆی کەلاری بزوتنەوەی گۆڕان، ڕونیشیکردەوە:" ئامادەین هەر کەسێک سکاڵایەکمان لەسەر هەر بەرپرسێکی گۆڕان بۆ بێنێ بەدواداچوونی بۆ بکەین و هەموویان بدەین بەدادگا، چونکە ناکرێت هیچ کەسێک بەدەنگی خەڵک ببت بە بەرپرس و دواتر ئەرک و بەررسیاریەتییەکەی بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی

پەیامنێری ڕوانگە، بۆ وەرگرتنەوەی وەڵامی زیاتر پەیوەندیکرد بە ڕۆژنامەنوس، سیروان حسن،ەوە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.