سالار مەحموود: دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین
(0) /
ڕوانگە - ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی چۆنێتی ڕێگەگرتن لە لەشکرکێشی و هێرشەکانی تورکیا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت” دەمانەوێت بە ئارامیی زەمینەیەک بڕەخسێنین بۆ گێڕانەوەی خاکی دزرا و داگیرکراو”.
ئاوێنه: سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی لە کوڵەجۆ ڕوویدا هەنگاوێکی نابەرپرسانەی هێزێکی حەشدی شەعبی بوو، کەبەبێ هەماهەنگی و ئاگادارکردنەوە هاتبوونە ناوچەکە، و لە ڕێی پەیوەندی دیپلۆماسییەوە توانرا هێزەکەی حەشدی شەعبی ناچاربکەن بکشێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەداخەوە ڕووداوەکەی دوێنێ لە بەشێک لە میدیاکاندا بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ کرا، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا پەیوەندی بە پرسی نیشتمانیی و نەتەوەییەوە هەیە، نابێت بکرێتە کەرەستەیەکی میدیایی.
سالار مەحمود ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت بە ئارامیی زەمینەیەک بڕەخسێنین بۆ گێڕانەوەی خاکی دزرا و داگیرکراو، نابێت ئەو پرسە ببێتە پرسێک بۆ “تای هەڵبژاردن” و میدیاکان بۆ ئەو مەبەستە بخەنەگەڕ و ڕای گشتی بەلاڕێدا بەرێت.
جەختیێکردەوە، کە گەرمیان سەنگەری یەکەمی پاراستنی (سلێمانی، هەولێر و بادینان)ە لە مەترسییەکانی داعش، وتیشی “عێراق بۆ ئێمە داگیركەر نییە، ململانێمان هەیە لەسەر خاك و بوددجە و موچەی پێشمەرگە و زۆر شتی دیكە، بەڵام دەبێت دەوڵهتی عێراق بەكاربهێنین بۆ ئەوەی ئەو داگیركاریانەی بۆسەر خاكی كوردستان ئەنجام دەدرێت بوەستێنین”.
تێبينيێك بنێرە: