داواکارییەکی پارێزگاری کەرکوک لە سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەرکوک ڕێبوار تەها


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - پارێزگاری کەرکوک، رایدەگەیەنێت، داوا لە سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێیدا بکەن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، داوا لە بەرەی تورکمانی و سەرجەم لایەنەکانی دیکەی کەرکوک دەکەم بەشداری لە حکومەتی خۆجێی شارەکەدا بکەن کە حکومەتێکی یاساییە و لەکارەکانمان بەردەوامدەبین.

باسی لەوەش کرد، گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو شوێنەکانی کەرکوک وەکو یەک دەبێت و یەک ئامانجمان هەیە ئەویش پێکەوەژیانی راستەقینەیە لە شارەکەدا.