ئاگادارییەک بۆ خانەنشینانی هەرێمی کوردستان

(0) / / كوردستان / مووچە هێزی ئەمنی کوردستان بایۆمەتری ڕوانگە


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاگادارییەک ئاڕاستەی خانەنشینان دەکات لە بارەیبایۆمێتری و دەڵێت، هەر خانەنشینێك بایۆمێتری نەكردووە، پێویستە لەماوەی دوو هەفتەدا ناوی خۆی لە بایۆمێتری تۆمار بكات، بە پێچەوانەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خانەنشینانەی کە بایۆمێتریان كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، ئەوا دەبێت لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمێترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.ئەوەش خراوەتەڕوو، کەهەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمێتری نەكردبێت یان نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، ئەوا مووچەكەی رادەگیرێت.

هەفتەی ڕابردوو لەژێر فشاری بەغدا 30 هەزار ناو لە لیستی مووچەی مانگی حەوتدا لابران و حکومەتی هەرێم  ناچارکرا بۆ ئەوەی دووبارە لیستی مانگی حەوت ئامادە بکاتەوە.