مۆڵگەیەکی تیرۆرستانی داعش لە کەرکوک خاپوورکرا
(0) /
ڕوانگە - شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای کەرکوک تێکداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-8-2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێڕاق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕێگەی کاری هاوبەشی ئەمنی و یەکخستنی زانیاری و هەوڵە هەواڵگرییەکانی نێوان بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بەڕێوبەرایەتی ئاسایش لە ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی،توانیوویانە دوو حەشارگەی چەکدارانی داعش لەسنووری شارەدێى لەیلانی سەر بەپارێزگای کەرکوک، خاپوور بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو چالاکییەدا هێزە هاوبەشەکان توانیویانە دەست بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی چەکدارەکاندا بگرن.ئەو ئۆپەراسیۆنە بووەتە هۆی لەناوبردنی مۆڵگەیەکی تیرۆریستان، و دەست بەسەرداگرتینی بڕێک چەک و کەرەستەی جۆراوجۆر لەگەڵ کەرەستەی لۆجستیکی دەستی بەسەردا گیاروە.
ناو بەناو هێزەئەمنییەکانى عێراق بەهاوکارى ئاسایشى سلێمانى ئۆپەراسیۆنى هاوبەش بۆ رووبەڕووبونەوەى چەکدارانى داعش ئەنجامدەدەن.
رۆژى 23ـى تەمموزى 2024، بەڕێوهبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوهبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی کەرکوک، توانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سونوری ناحیەی شوان دەستگیر بکەن.
تێبينيێك بنێرە: