ئەگەری پەککەوتنی ڕێکەوتنی هەرێم و ناوەند لە ئارادایە

(0) / / كوردستان / حکومەتی هەرێم


Jun 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەم مانگە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا جێبەجێ نەکرێت بە واتای ئەوەیە کە نیازی جێبەجێکردنیان نییە.

شیروان میرزا ئەندامی لێژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە 1 ی 4 ی ئەمساڵەوە یاسای بودجە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە بەڵام ئەوەی کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە پشتگوێ خراوە.

ناوبراو وتی کە ئەگەر ئەم مانگە ڕێکەوتنەکە جێبەجێ نەکرێت دەبێت بەدواداچوون بکەین بزانین کەموکوڕی لە کام لایەنە، لە هەرێمی کوردستان یان لە حکومەتی ناوەندی عێراق.

شیروان میرزا ڕایگەیاندووە کە ئەم مانگە دوایین دەرفەتە بۆ ئەوەی چاوەڕوان بین کە ڕێکەوتنەکەی حکومەتی هەرێم و بەغدا لە سەر بودجە و مووچە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.