وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری لە ناردنی مووچەی مانگی 7 دا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە دارایی کوردستان مووچە


Aug 26, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی عێراق بە ڕوانگەی گوت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری تەمویلی مووچەی مانگی 7ـی فەرمانبەرانی مەدەنیی هەرێمی کوردستانی دەرکردووە.
 
ئەوە واتە بڕیار لە ناردنی پارەکە دراوە، بەڵام هێشتا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە هەولێر.
 
ئەگەر ئەمڕۆ یان سبەی سێشەممە بگات، چاوەڕێ دەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند رۆژێکی کەم دابەشی بکات.
 
سۆران عومەر ئەمڕۆ دووشەممە، بە تۆڕی میدیایی ڕوانگەی راگەیاند، "وەزارەتی دارایی عێراق ئەم مانگە 53 ملیار دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیوە، ئەوەش بەهۆی ئەو جیاوازیەی کە لیستی مووچەی مانگەکانی رابردوو هەبوو. وەزارەتی دارایی پێیوایە مانگەکانی رابردوو زیاتری ناردووە و ئەم مانگە ئەو جیاوازی و زیادەیەی مانگەکانی رابردووی بڕیوە".