کەوتنەوەی ئاگر لە بازاڕێکی هەولێر زیانی ماددی زۆری لێدەکەوێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە ئاگر


Aug 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - کاتژمێر 10ی شەوی ڕابدوو لەسەر شەقامی 60 مەتری شاری هەولێر، ئاگر لە بازاڕێکی جوانکاریی ئۆتۆمبێل کەوتۆتە و بەوهۆیەوە زێانێکی زۆری ماددی لێکەوتوۆتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری، ڕوانگە کەوتووە، تائێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستنیشان نەکراوە، بەڵام زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتۆتەوە.

هەربەپێی زانیاریەکان، جگە لەو زیانە زۆرە ماددیەی کە بەهۆی ئاگرەکەوە لەو بازاڕە کەوتۆتەوە، کارمەندێکی بەرگریی شارستانی هەولێر بریندار بووە.