دوایین ئاماری زیانەکانی ئاگرەکەی مەرزی پەروێزخان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پەروێزخان


Aug 27, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئیدارەی گەرمیان دوایین ئاماری زیانەکانی ئاگرەکەی مەرزی پەروێزخانی بڵاوکردەوە.

شەوی ڕابردوو ئاگر لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان، کەوتەوە و بەوهۆیەوە زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە.

هەر دوابەدوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای چەند کاتژمێرێک توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵبکەن.

دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، ئیدارەی گەرمیان، هەموو ئەو زیانانەی خستەڕوو کە ئاگرەکە بەدوای خۆیدا هێناوییەتی.

بەپێی زانیاریەکانی ئیدارەی گەرمیان، زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو کە لە مەرزی پەروێزخان کەوتەوە بریی بووە لە سوتانی 15 تانکەر هەروەها برینداربوونی 17 کەس کە 12 یان هاوڵاتی بوون و سیانیان کارمەندی هێزەکانی ئاسایش بوون و یەک کەسیشیان کارمەندی هێزەکانی بەرگری شارستانی گەرمیان و  یەک کەسیشیان کارمەندی تەندروستی بووە

هەر بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە ئیدارەی گەرمیان، بڵاویکردۆتەوە، هەربەهۆی ئاگرەکەوە یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە کە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان بووە.