وێستگەی نوێی کارەبای 132ی کەلار دادەمەزرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەلار وێستگەی کارەبا


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتر و چارەسەرکردنی گرفتی کەمی ڤۆڵتێی کارەبا لە ناوچەکەدا لەئێستادا وێستگەی نوێی کارەبای 132ی کەلار، دادەمەزرێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕوانگە رایگەیاند:" کارکردن لەو وێستگەیە لە تەواوبوندایە و لە ئێستادا ڕێژەی زیاتر لە ٩٥٪ی کارەکانی تەواو بووە و یەکێکە لەو پرۆژە گرنگانەی کە بۆ گەرمیان جێبەجێ کراوە بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سنورەکەدا.

وتیشی:" تێچووی پرۆژەکە زیاتر لە ٢١ ملیار دینارە و بەتەواوبوونی بەشێکی زۆر لە کێشەکانی کارەبا چارەسەر دەبێت.

ئومێد ئەحمەد، وتەێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان،ڕونیشیکردەوە:"  ئەو وێستگانەی کە ئێستا لە گەرمیان، لە کارکردندان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لۆدێکی زۆرتر دەکەوێتە سەریان  بۆیە ئەم وێستگەیە کێشەی کەمی ڤۆڵتیەی کارەبا لە ناحیەکانی نەوجول و پێباز، بەتەواوی  چارەسەر دەکات و تاوەکو  دە ساڵی دیکە گەرمیان لەو گرفتانە ڕزگاری دەبێت..