فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران: هەواڵێکی خۆش لەبارەی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەبیستن

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە سوپای پاسداران سەردار سەلامی کوردستان شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئیسرائیل هەنییە


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران، ڕایگەیاندووە: هەواڵێکی خۆش لە بارەی تۆڵەسەندنەوە لە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە هەیە.

لێدوانەکانی حسین سەلامی لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە هات کە لەنێو قەرەباڵغییەکی خەڵکی شارۆچکەی خوسرەوی نزیک سنووری ئێران لەگەڵ عێراقدا بڵاوبووەوە

پێشتریش عێراقچی، وەزیری نوێی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو، “هێرشی قەوارەی زایۆنیستی بۆ سەر ئاسایش و سەروەری ئێمە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

 جەختیشی لەوە کردەوە کە تۆڵەکردنەوە "لە کاتی گونجاو و بە شێوەیەکی گونجاو دەکرێت و هیچ دوودڵییەک لەم بابەتەدا نابێت."

عێراقچی نەچووە ناو وردەکارییەکان، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامی ئێران ”بە وردی و بیرکردنەوە دەبێت، و هەموو پرسەکان لەبەرچاو دەگرین” و ئاماژەی بەوەشدا ناکەوینە ناو ئەو تەڵەیەی کە ڕەنگە بۆمان دانرابێت."

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عەمید عەلی محەمەد ناعینی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە وەڵامدانەوەکە کاریگەر دەبێت و ڕەنگە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی پێشوو نەچێت، بەڵام ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێران پەلە ناکات و “رەنگە ماوەی چاوەڕوانی وەڵامدانەوە زۆر بێت. "

لای خۆشیەوە، چارڵز براون سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا،  ڕایگەیاند : ئەمریکا توانای زیادەی بۆ ناوچەکە هێناوە  بۆ ناردنی پەیامێکی بەهێز و دوورکەوتنەوە لە ململانێیەکی فراوانتر.

چارڵز براون، ئاشکرایشیکرد: ئێمە چاودێری جموجۆڵەکان دەکەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەگەری ئێران و لە دۆخی ئامادەباشیداین.