وەزارەتی تەندروستی، داوایەک ئاراستەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تەندروستی هەرێم


Aug 28, 2024

قەبارەی فۆنت:
روانگه _ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:"کە کۆلێرا نەخۆشییەکی سەختی سکچونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت، لە رێگای خواردنی خۆراک یان ئاوی پیس بڵاودەبێتەوە.

وەزارەتی تەندروستی، باس لەوەشدەکات:"  زۆرێک لەو کەسانەی توشی کۆلێرا دەبن هیچ نیشانەیەکیان بۆ دەرناکەوێت، بەڵام هەندێکی دیكه‌ توشی سکچونی ئاوی توند و وشکبونەوەی لەش دەبن، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەکرێت کوشندە بێت".

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، ئاماژە بەوەشدەکات:" کۆلێرا نەخۆشییەکە کە چارەسەر دەکرێت و دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان. بۆیە ئەگەر کەسی توشبوو هەستی بە نیشانەکانی نەخۆشیەکە کرد، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات و چارەسەرکردن دوا نەخات، چونکە وشکبونی لەش بە خێرایی دەبێتە مەترسی لەسەر ژیان.