داوادەکرێت ڕێژەی دامەزراندن بۆ گەنجانی خانەقین زیاتر بکرێت
(0) /
ڕوانگە - چالاکوانێکی مەدەنی لە قەزای خانەقین، ڕایدەگەیەنێت:" زیاتر لە 160 هەزار کەس بەمەبەستی دامەزراندن داواکاریان پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کردووە و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە 31 هەزار کەسیان دانیشتووی قەزای خانەقینن.
ئەمیر خانەقینی، چالاکوانی مەدەنی، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی پارزگاری دیالە بڵاوی کردەوە کە دەرفەتی دامەزراندنیان بۆ 7 هەزار و 484 کەس لە پارێزگای دیالە بەشێوەی گرێبەست بۆ ماوەی 3 ساڵ کردۆتەوە لە ئێستادا لە قەزای خانەقین 31031 کەس لە ڕێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنییەوە داواکارییان پێشکەش کردووە، کە دەکات
%19.31 لە کۆی ئەو ژمارەیەی کە لە سنوری پارێزگای دیالە داواکارییان پێشکەش کردووە.
وتیشی:" کاتێک دەبینین کە زیاتر لە 30 هەزارکەس داواکارییان پێشکەشکردووە ئەمە مانای ئەوەیە کە ڕێژەی بێکاری لە قەزای خانەقین زۆر بەرزە و خانەقین پێویستی بەئاوڕدانەوەی زیاترە، چونکە بەهۆی قەیرانی دارایی و هەروەها گرفتی سیاسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم و بەتایبەت لە قەزای خانەقین، چەندین ساڵە لە لایەن حکومەتی عێراقییەوە
دەرفەتی دامەزراندن بۆ گەنجانی خانەقین نەڕەخساوە.
ئەمیر خانەقینی، ڕونیشیکردەوە:" زۆرگرنگە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاوڕی جدی لە قەزای خانەقین بدەنەوە و دەرفەتی دامەزراندنی زیاتر بۆ گەنجانی قەزاکە بڕەخسێنن، چونکە بە هەزاران دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان هەن کە چەندین ساڵە بێکارن،
ئەمیرخانەقینی، چالاکوانی مەدەنی، باسی لەوەشکرد:" بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لای ئێمەیە هەوڵێک هەیە بۆئەوەی کە ڕێژەیەک بۆ کەمینەکان دیاریبکات، ئەگەر ئەوەبکرێت ئەوا پێدەچێت ڕێژەی دامەزراندن بۆ گەنجانی خانەقین و بەتایبەت بۆ نەتەوەی کورد، زیاتربێت لەو ڕێژەیەی کە دیاریکراوە.

تێبينيێك بنێرە: