بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی، داوایەک ئاراستەی خانەنشینانی هەرێم دەکات
(0) /
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم،ڕایگەیاند:"هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە،پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات، هەروەها هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.
تێبينيێك بنێرە: