حکومەت بڕیارێکی گرنگ دەدات لەبارەی سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان مامۆستا وانەبێژ


Aug 29, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند:" بەرەچاوکردنى رۆڵى گەورەى مامۆستایانى وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەى پەروەردەو فێرکردن و خوێندنى باڵا، دواى هەوڵەکانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە دامەزراندنى سەرجەم مامۆستایانى وانەبێژ لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە بە شێوەى گرێبەست، بە پێى ڕێنمایى دارایى ژمارە (١٠)ى ساڵى ٢٠١٩.
 
هەروەها ڕاسپاردنى هەردوو وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و پەروەردە بە وردبینیکردنى لیستى ناوى وانەبێژان و ئەنجامدانى ڕێککارەکانى دامەزراندنیان.