ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕێگاچارەیەکە بۆ دەربازبوون لەو دۆخە چەقبەستووەی کە هەرێمی تێکەوتووە

(0) / / چاوپێكەوتن / ڕوانگە هەڵبژاردن هەرێم نەوزاد ساڵەح محەمەد


Aug 29, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - شارەزایەکی بواری هەڵبژاردن، ڕایدەگەیەنێت:" ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هۆکارێکی کرنگە بۆ دەربازبونی هەرێم لەو دۆخە چەقبەستووە ئابووریی و سیاسی و کۆمەڵایەتیێەی کە تێیکەوتووە.
نەوزاد ساڵەح محەمەد، پسپۆڕی هەڵبژاردن ڕایگەیاند:"هەڵبژاردن یەکێکە لەو دەرفەتانەی کە لەبەردەم تاک و کۆمەڵگادایە بۆ گۆڕانکاری، ئەمە وێڕای ئەوەی کە هەڵبژاردن میتۆدێکە بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەسەڵاتدا لە ڕێگی سندوقەکانی دەنگدانەوە و کە بێگومان دەبێت سندوقەکانی دەنگدان بکرێتە حەکەم بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکان.
وتیشی:" هەمووان دەزانین لە ئێستادا هەرێمی کوردستان، لە دۆخێکی چەقبەستووی ئابووری سیاسی کۆمەڵایەتیدایە و زیاتر لە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، هەروەها دۆخێکی سیاسی چەقبەستوو هەیە کە تەنگەشەی سیاسی لەنێوان هەرێم و بەغدادا هەیە کە هەندێکیان دروستکراون وئەمەش وایکردووە زۆرێک لە دەنگدەران بڕوایان بە هەڵبژاردن نەبێت و وەک پێویست بەرەو ڕووی هەڵبژاردن نەڕۆن لە کاتێکدا هەڵبژاردن هەم ئەرکە هەمیش مافە.
نەوزاد ساڵەح محەمەد، باسی لەوەشکرد:" بەنیسبەت گەلی کوردەوە گرنگە هەموو دەنگدەران بۆ دەرچون لەم دۆخە چەقبەستووەی ئێستا بەشداری لە هەڵبژارندا بکەن و نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و لەوڕێگەیەوە گۆڕانکاری دروست بکەن. بەتایبەت بۆ ئەم هەڵبژاردنە کە هەستدەکەین گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێزدا دروست دەبێت و گۆڕانکاری نەوعی بەدی دەکەین و وەپێویستە لەم ڕێگەیەوە ناوماڵی کورد یەکبخەینەوە، چونکە هەڵبژاردن هۆکارێکە بۆ ڕزگاربون لەم تەنگەژەیەی ئێستا و دەرچوون لەم دۆخه، هەرچەندە ئەوەش ڕوونە کە هەڵبژاردن هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا چارەسەرناکات، بەڵام دەتوانین بڵێین بەشێوەیەکی ڕێژەی کاری تێدا دەکرێت بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەت لەئێستادا دۆخێکی ژڵەژاو لە هەرێمدا هەیە.
نەوزاد ساڵەح محەمەد، پسپۆڕی هەڵبژاردن، ئاشکرایکرد: هەرلایەنێک بەشداری کۆی لایەنەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن بکات، باوەڕناکەم بیرلەوە بکاتەوە، کە نەیەوێت پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ئەنجام نەدرێت، وە هەرلایەنێکیش  ئەوە بیرکردنەوەی بێت کە نەیەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت دیارە ئەولایەنە بیر لە بەرژەوەندی گەلەکەی و ئامانجی ڕەوای گەلەکەی ناکاتەوە کە ئەوە هەڵەیەکی ستراتیژی گەورەیە بۆیە دەکرێت سەرجەم لایەنەکان کۆکبن لەسەرئەنجامدانی هەڵبژارن کە بنەمایەکی دیموکراسییە بۆئەوەی مافی هاوڵاتیان دەستەبەربکرێت.