قەرەبووی هاوڵاتیان و جوتیاران دەکرێتەوە
(0) /
ڕوانگە ـ بەمەبەستی قەرەبوو کردنەوەی ئەو جوتیارانەی کە زەوییەکانیان بەر بیرە نەوتیەکان و بۆڕی و پڕۆژە نەوتیەکان کەوتون، بەڕێوەبەری گشتی زەوی زاری کشتوکاڵی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی زەوی و زار و بەڕێوەبەرانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی ناوبراو لە هەرێمی کوردستان کۆبونەوە.
کۆبونەوەکە تایبەت بوو بەم زەویانەی بەر بیرە نەوتیەکان و بۆڕی و پڕۆژە نەوتیەکان کەوتون و خاوەنەکانیان قەرەبوو نەکراون، هەروەها باس لە میکانیزمی رایکردنی مامەڵەکان و نەخشە ڕێگای قەرەبوو و ئاڵوگۆڕی بیرو ڕایەکان کراو باس لەو ئاستەنگانە کرا دێتە پێش پرۆسەکە.
لە کۆتاییدا بڕیاردرا پەلە بکرێت لە چارەسەرکردنی کێشەکان ، تاوەکو هاووڵاتیان و جوتیاران بەمافی خۆیان بگەن و قەرەبووی پێویست بکرێنەوە.

تێبينيێك بنێرە: