دوو حاڵەتی کۆلێرا لەگەرمیان تۆمارکرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆلیرا تەندروستی نەخۆشی


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە ڕاگەێنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداریی دەداتە هاوڵاتیان کە (٢) حاڵەتی نەخۆشی کۆلێرا لە سنوورەکەمان تۆمارکراوە، کە حاڵەتەکان یەکێکیان لە قەزای کەلار و ئەوەکەی تریان لە قەزای کفری بووە.

بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین کە رێکارەکانی خۆپارێزیی بەباشیی جێبەجێ بکەن، لەوانە: راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، ئاماژە بەوەشدەکات:" داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی توند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

هاوکات تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە.