سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە

(0) / / عێراق / ڕوانگە قەدەغەی هاتوچۆ هەرێمی کوردستان


Sep 01, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەنجومەنی باڵای دانیشتوان بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەكۆبوونەیەکدا بڕیاریدا بەسەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەسەرتاسەری عێراق لە رۆژانی 20و 21ی تشرینی دووەمی داهاتوودا، بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان بەهەرێمی کوردستانیشەوە.

هەروەها بڕیاردراوە بەچارەسەركردنی پێداویستییەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا سەبارەت بە راهێنانی كارمەندانی سەرژمێریی بۆ پرۆسەی ژمارەپێدان و سنورداركردنی ژمارەی ئەندامانی خێزان. 

ئاماژە بەوەشکراوە، پشتیوانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بۆ پرۆسەی سەرژمێریی لەرێگەی ئامادەكردنی هۆڵەكانی خوێندن بۆ راهێنان هەروەها سەنتەرەكانی لاوان لەلایەن وەزارەتی وەرزش و لاوانەوە بکرێت و پەلەكردن لە دابینكردنی پێداویستییە دارایی و تەرخانكراوەكانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی. 

هاوکات میوانداریكردنی سەرۆكی دەستەی ئامار لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاكان و تاوتوێكردنی هەمواری یاسای خوێندنی ناچاریی ژمارە 118ی ساڵی 1976 هەروەها پاڵپشتیكردن لە دەزگای جێبەجێكاری نەهێشتنی نەخوێندەواریی لە پارێزگاكان و تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆی.