عێراق: گرنگی بە توانای گەنجان دەدرێت
(0) /
ڕوانگە - بەمەبەستی بەرە و پێشچون و دەرخستنی تواناکانیان، حکومەتی عێراق، هەڵدەسێت بەپێدانی قەرز بەو گەنجانەی کە خاوەن بەهرە و توانان و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجانو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای گەنجانی ڕایدەگەیەنێت:" پێدانی ئەو قەرزە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
قاسم زالمی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری گەنجانو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای گەنجان ڕایگەیاند: "لەچەند ڕۆژی داهاتودا پێدانی قەرز بەگەنجانی خاوەن بەهرەو توانای داهێنان ڕادەگەیهنین، کە لەڕێگەیەوە دەتوانین هاوکاریی گەنجان بین بۆ دەرخستنی تواناکانیان و پێدانی ئەو قەرزە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
وتیشی:" مەرجی سەرەکیی بۆپێدانی ئەو قەرزە ئەوەیە ئەوەیە بەهرەی جیاوازو توانای داهێنانە لەگەنجەکەدا هەبێ، ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕۆژانی داهاتودا لینکی تایبەت بەو مەبەستە کارادەکرێتو سەرەتا گەنجی بەهرەمەند خۆی تۆماردەکاتو دواتر لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، پێداچونەوە بەزانیارییەکان دەکاتو لەسەر بنچینەی تواناو بەهرەکەیان، قەرزیان پێدەدرێت".
قاسم زالمی، باسی لەوەشکرد:"قەرزەکە بەگوێرەی تواناو داهێنانی گەنجان دەبێت، کە پێنج بۆ 20 ملیۆن دینار دەبێت؛ قەرزی 50 ملیۆنیش تەرخاندەکرێت کە ئەوەیان لەڕێگەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە بەگەنجان دەدرێت".
سەبارەت بەمەرجەکانیش بۆ پێدانی ئهو قەرزە، ڕاوێژکارهكهى سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، "لەڕۆژانی داهاتودا وردەکارییەکەی بڵاودەکەینەوە، بەڵام گرنگیی زیاتر بەو بەهرەو توانایانە دەدرێت کە لەبواری ئەلیکترۆنیو زیرەکی دەستکرددان".
تێبينيێك بنێرە: