سەرۆك کۆمار پێشوازی دەکات لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق .لەتیف جەمال رەشید


Sep 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز موحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت.
لە میانی دیدارەکەدا، کە سێشەممە 3-9-2024 لە بەغداد بەڕێوەچو، بارودۆخی گشتیی وڵات تاووتوێ کرا و گرنگی چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی و کاری هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەڕێگەی دیالۆگی بنیاتنەرەوە دوپاتکرایەوە، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ بەهێزکردنی رۆڵی پەرلەمان لە چاودێریکردن و دەرکردنی یاسا پێویستەکان، کە پەیوەستن بە پێداویستیی هاووڵاتیانەوە.
سەرۆك کۆمار باسی لە گرنگی بەهێزکردنی هاریکاریی و کاری پێکەوەیی لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران کرد لە بواری پێشنیارکردنی یاسا و پەسندکردنی. جەختیشیکردەوە، ئامادەیە پشتیوانی لە هەر هەوڵێك بکات، کە ببێتەمایەی پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
لای خۆیەوە بەڕێز موحسین مەندەلاوی جەختیکردەوە لە گرنگی هاریکاری هاوبەشی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار و بەدواداچونکردن بۆ ئەو پرۆژە یاسایانەی لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە بەمەبەستی تاووتوێکردن و پەسندکردنیان، نێردراون.