گەرمیان؛ یەکێتی لیژنەیەک بۆ پێشوازیی لە ئەندامی حزبەکانی دیکە و ئاشتکردنەوەی ئەندامە زویربوەکانی دروست دەکات
(0) /
ڕوانگە - محەمەد چاوجوان، سەرپەرشتیاری لیژنەی لە خۆگرتن و پێشوازیی، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" ئەم لیژنەیە لەسنوری مەڵبەندی گەرمیاندا دروستکراوە بۆ پێشوازیکردن لەو ئەندام و لایەنگر و هەڤاڵانەی کە ڕۆژێک لەڕۆژان لە یەکێتی دورکەوتوونەتەوە.
وتیشی:" لەکاری حیزبایەتیدا ڕەنگە هەندێک هەڤاڵمان دورکەوتبێتەوە یاخود زویربوبێت و یەکێتی جێهێشتبێ و ئێستا بە خوایشتی خۆیان پێیان خۆشبێت بێنەوە ناویەکێتی.
محەمەد چاوجوان، ڕونیشیکردەوە:" ئێمە هەمکاتێک وتمانە یەکێتی هی کەس نییە، بەڵکو هی جەماوەرەکەی و هی خەڵکی کوردستانە.
محمد چاوجوان، سەرپەرشتیاری لیژنەی لە خۆگرتن و پێشوازیی، ئاشکرایشیکرد:" ئەوانەی کە دێنەوە وادەزانین کوڕی ئەم ماڵەبون و ماوەیەک زویربون و ئێستا دەگەڕێنەوە بۆ نێوماڵی خۆیان و هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ ئەو کادیرانەی یەکێتی کە ماونەتەوە.
محەمەد چاوجوان، ئاماژەی بەوەشکرد:" هیچ کەسێک ئەگەر بەڕەزامەندی خۆی نەبێت ئەوا کەس ناتوانێت بەزۆر بیانهێنێتەوە، بەڵام پێشوازکردن لەکەسێک کە دەگەڕێتەوە نێو ئەم ماڵە ڕەنگە وایلێبکات پەیوەندی پتەوتر دروست ببێت و بۆیە ئێمە لەم لیژنەیە تەنها کارمان ئەوەیە ئەوەندەی پێمان دەکرێت ئەوکەسانەی کە زویربون ئاشتیان بکەینەوە و بێنەوە ناو یەکێتی.
محەمەد چاوجوان، سەرپەرشتیاری لیژنەی لە خۆگرتن و پێشوازیی، باسی لەوەشکرد:" کاری ئەم لیژنەیە لەم ماوەیەدا بۆ ئەو پێشوازییە تەرخانکراوە و دوای هەڵبژاردنیش بەجۆرێک لەجۆرەکان بەردەوامی دەبێت ئێمە هەمیشە پێشوازی لەکەسانە دەکەین کە دێنە ناو ماڵی یەکێتی، تەنانەت ئەگەر لە هێز و لایەنەکانی دیکەشبن، ئێمە پێشوازییان لێدەکەین و بە کادیری خۆمانی دەزانین.
تێبينيێك بنێرە: