به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە سه‌یدسادق پۆلیس كوشتن


Sep 06, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی هەردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساری سه‌ربه‌به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئه‌وه‌ی  شه‌وی رابردوو به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ شه‌رو ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكدا دروست بوو، بووه‌ هۆی كوژرانی هاوڵاتییه‌ك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌سار گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستیپێكرد. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"
دوای‌ وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر تونرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردوو بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق و حه‌ساره‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر سێ چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه‌.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:"
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه، م، ق) به‌بڕیاری به‌ڕێزدادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسایی سزادانی عیراقی راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.