با چیتر هزر‌و ڕۆشنبیری‌و چالاكی مه‌ده‌نی نه‌كرێته قوربانی ناكۆكی سیاسی
(0) /
ڕوانگە - حیزبی شیوعی کوردستان لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی ئۆفیسی سەرەکی تۆڕی ناوەندی چاو‌دێر، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لەو ڕاگەیەنراوەدا حیزبی شیوعی کوردستان، ئاماژەبەوەدەکات:" تۆڕی ناوه‌ندی چاو‌دێر، بنكه‌و ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك چالاكی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری‌و مه‌ده‌نی هه‌مه‌جۆری چلۆنایه‌تی كرنگه له پایته‌ختی ڕۆشنبیری، له‌وانه گه‌ڵاوێژ‌و دابڕان‌و فیمینیستی ڕۆشنگه‌ری.
ڕێكخستنی چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌و بنكه‌و ناوه‌ندانه‌و به‌رده‌وامبوونی بۆ زیاتر له ده‌یان ساڵ، نه‌ك ته‌نیا دیارده‌یه‌كی شارستانی‌و به‌ناوبانگ‌و دیاره له شاری سلێمانی، به‌ڵكو ڕۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند‌و شاعیر‌و نوسه‌ران له ڕۆژهه‌ڵات‌و باكور‌و ڕۆژئاوای كوردستان‌و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری عێڕاق‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان‌و ڕۆشنبیران‌و بیرمه‌ندان له وڵاته جۆراجۆره‌كانی جیهان له‌و چالاكییانه به‌شدارده‌بوون
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە:" گرتن‌و داخستنی باڵاخانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه، كه به شێوه‌یكی ڕێك‌وپێك ئه‌جینده‌ی چالاكییه‌كانی خۆیان له كاتی دیاركراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دا، ده‌چێته خانه‌ی ڕێگاگرتن له هزری دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پێشكه‌وتنخواز‌و، ئاوده‌باته ئاشی هه‌ڵگرانی بیری تاریك‌و بانگه‌وازكه‌رانی هزری ڕه‌ها‌و گوتاری ناكۆك دژ به به‌یه‌كه‌وه‌ژیان‌و هه‌ڵگرانی ئاراسته‌ی نایه‌كسانی‌و جیاكاری دژ به ژنان‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره بۆ ڕازیكردنی ئه‌و هێزه نامه‌ده‌نییانه ده‌ژمێردرێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی حیزبی شیوعی کوردستان.
با چیتر هزر‌و ڕۆشنبیری‌و چالاكی مه‌ده‌نی نه‌كرێته قوربانی ناكۆكی سیاسی
له كارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا هێزێكی ئه‌مه‌نی له شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ئۆفیسی سه‌ره‌كی تۆڕی ناوه‌ندی چاو‌دێر گرت، كه بنكه‌و ناوه‌ندی كاری هاوبه‌شی كۆمه‌ڵێك چالاكی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ری‌و مه‌ده‌نی هه‌مه‌جۆری چلۆنایه‌تی كرنگه له پایته‌ختی ڕۆشنبیری، له‌وانه گه‌ڵاوێژ‌و دابڕان‌و فیمینیستی ڕۆشنگه‌ری.
ڕێكخستنی چالاكییه هه‌مه‌جۆره‌كانی ئه‌و بنكه‌و ناوه‌ندانه‌و به‌رده‌وامبوونی بۆ زیاتر له ده‌یان ساڵ، نه‌ك ته‌نیا دیارده‌یه‌كی شارستانی‌و به‌ناوبانگ‌و دیاره له شاری سلێمانی، به‌ڵكو ڕۆشنبیر‌و هونه‌رمه‌ند‌و شاعیر‌و نوسه‌ران له ڕۆژهه‌ڵات‌و باكور‌و ڕۆژئاوای كوردستان‌و كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیری عێڕاق‌و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان‌و ڕۆشنبیران‌و بیرمه‌ندان له وڵاته جۆراجۆره‌كانی جیهان له‌و چالاكییانه به‌شدارده‌بوون.
دوور له بابه‌ت‌و پاشخانی گرفتی سیاسی‌و ناكۆكی ناوخۆیی حزبی كه بابه‌تێكی تایبه‌ت به خودی هه‌ر حزبێكه‌وه، ئه‌گه‌ر به لۆجیك ته‌ماشای ئه‌و مه‌سه‌لانه بكه‌ین نابێ به شێوه‌یكی نه‌رێنی كاربكاته سه‌ر بابه‌تی گه‌شه‌پێدان و پشتگیریكردن له هزر‌و ڕۆشنبیری، كه بابه‌تێكی گشتی كۆمه‌ڵگایه‌و به پێی ئه‌زموونی گه‌لانی جیهان هزر‌و ڕۆشنبیری گشتی هه‌رده‌م شوناس‌و پێگه‌ی گشتی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وامبووه‌و هزر بابه‌تێك نییه به داخستنی شوێن و باڵه‌خانه كۆتایی پێبێت، پێمان وایه گرتن‌و داخستنی باڵاخانه‌ی ئه‌و ناوه‌ندانه، كه به شێوه‌یكی ڕێك‌وپێك ئه‌جینده‌ی چالاكییه‌كانی خۆیان له كاتی دیاركراوی خۆیدا ئه‌نجام ده‌دا، ده‌چێته خانه‌ی ڕێگاگرتن له هزری دیموكراسی‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پێشكه‌وتنخواز‌و، ئاوده‌باته ئاشی هه‌ڵگرانی بیری تاریك‌و بانگه‌وازكه‌رانی هزری ڕه‌ها‌و گوتاری ناكۆك دژ به به‌یه‌كه‌وه‌ژیان‌و هه‌ڵگرانی ئاراسته‌ی نایه‌كسانی‌و جیاكاری دژ به ژنان‌و، ته‌نانه‌ت ئه‌م كاره بۆ ڕازیكردنی ئه‌و هێزه نامه‌ده‌نییانه ده‌ژمێردرێت.
له ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییمان بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری ئازاد‌و مه‌ده‌نیه‌ت‌و پاراستنی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و چالاكییه كه‌لتووری‌و هزرییه، كه بوونه‌ته سیمای پایته‌ختی ڕۆشنبیری، داواكارین گرتن و داخستنی ئۆفیسی چاو‌دێر به جۆرێك چاره‌سه‌ربكرێت، كه ته‌واوی ئه‌و ئۆفیس‌و ناوه‌نده بۆ ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردنی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌و بوار بدرێت له‌و شوێنه چالاكییه‌كان به‌رده‌وامبێت‌و كاری هزر‌و كه‌لتوور‌و خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌بێته قوربانی ململانێی‌و ناكۆكی سیاسی.
ڕاگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان
7/9/2024

تێبينيێك بنێرە: