سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کۆمەڵایەتی کوردستان


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگ - لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕونیشیکردەوە:"
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر هەروەهە، م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ‌
د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:"
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.