سوریا؛ ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە بونەقوربانی
(0) /
ڕوانگە - شەوی ڕابردو سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر شاری مەسیاف لە ڕۆژئاوای حەلەب، لە سوریا، و بەوهۆیەوە زیاتر لە 50 کەس بونە قوربانی.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاری مەسیاف بەمیدیاکانی سوریای ڕاگەیاندووە:" ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی دوژمنکاریی ئیسرائیل بۆسەر ژمارەیەک شوێنی ناوچەی مەسیاف شەهیدبون، بەرزبوە بۆ 14 شەهید، هەروەها 43 کەس بریندارن کە شەش لەوانە لەدۆخێکی مەترسیداردان".
سەرچاوەیەکی سەربازی بەئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا (سانا)ی وتوه، نزیک کاتژمێر 11:20 خولەکی شەوی یەکشەممە، ئیسرائیل لەسنوری ئاسمانیی لوبنان ژمارەیەک پێگەی سەربازی لەناوەڕاستی سوریا بۆردومانکرد.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، سیستمی بەرگریی سوریا بەرپەرچی موشەکەکانی داوەتەوەو ژمارەیەکیانی تێکشکاندوە.
بەگوێرەی میدیاکە، هێرشەکە بوەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لەنزیک شاری مەسیاف لەڕۆژئاوای حەمما.
لەماوەی شەڕی 13 ساڵەی ناوخۆی سوریا، ئیسرائیل زوو زوو هێرشی ئاسمانیی کردوەتەسەر وڵاتەکەو پێگەی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانو گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی تارانی کردوەتە ئامانج، بەڵام سوپای ئیسرائیل لێدوان لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر سوریا ناداتو پشتڕاستیان ناکاتەوە.

تێبينيێك بنێرە: