سلێمانی؛ سیمینارێکی نێو دەوڵەوتی ساز دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - بە ناونیشانی ( ڕاهێنانی تایبەت بە تاکتیکە پێشکەوتووەکان و ڕاهێنانی تایبەتمەند بۆ پۆستە جیاوازەکان ) لە تۆپی بالەدا
یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراق بەهاوکاری زانکۆی سلێمانی و نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لقی سلێمانی سیمینارێکی نێو دەوڵەوتی ساز دەکات.
ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" سیمینارەکە لە شاری سلێمانی و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەرواری ( ٩/١٢ تا ٩/١٤) ٢٠٢٤ لە بە ناونیشانی ( ڕاهێنانی تایبەت بە تاکتیکە پێشکەوتووەکان و ڕاهێنانی تایبەتمەند بۆ پۆستە جیاوازەکان ) لە تۆپی بالەدا . بەردەوام دەبێت
ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕونیشیکردەوە:"مامۆستایانی سیمینارەکە پێک دێت لە هەریەک لە جواد مهرگان و
دکتۆر علی طە و مامۆستا ئەردەڵان فایەق.
ئەردەڵان فایەق دەروێش، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی، ئاشکرایشیکرد:"لە کۆتایی سیمینارەکە سی دی ڕاهێنان بەسەر بەژداربووانا دابەش دەکرێت.
تێبينيێك بنێرە: