سەرۆك کۆماری عێراق جەخت دەکاتەسەر پێویستی باشترکردنی کاروباری خزمەتی گشتی و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان

(0) / / عێراق / ڕوانگە عێراق سەرۆک کۆمار


Sep 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
سەرۆك کۆمار پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی دەکات

بەڕێز سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازی لە بەڕێز مەحمود محەمەد تەمیمی سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی راژەی فیدراڵی کرد.
لە دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ دووشەممە 9-9-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، باس لە کارەکانی ئەنجومەن تایبەت بە دۆسییەی دامەزراندن لە وەزارەت و دەزگاکانی دەوڵەت کرا و لەوبارەیەوە سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کارەکانی ئەنجومەنی گشتی راژەی فیدراڵی بۆ رێکخستنی پرۆسەی دامەزراندن لەپێناو پاڵپشتیکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لەڕێی دابینکردنی توانا و وزەی گەنجانەوە.
هەروەها سەرۆك کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی باشترکردنی کاروباری خزمەتی گشتی و بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان بۆ پەرەپێدانی داهێنان و مسۆگەرکردنی بنیاتنانی دامەزراوەی کاریگەری حکومی.
لای خۆیەوە بەڕێز مەحمود تەمیمی پەرۆشی و بەدواداچونی سەرۆك کۆماری بۆ کاری ئەنجومەنەکە و رێنماییە بەنرخەکانی بۆ پەرەپێدان و پێشخستنی کارەکانیان، بەرزنرخاند.